وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب دەکرێنەوە

دیمەنی یەکێک لە ڕێگاکانی نزیک حەسەکە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایدەگەیێنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکانی حەسەکە و حەلەب خەریکی کردنەوەی دوو ڕێڕەوی مرۆیین بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، سوپای وڵاتەکە ئامادەکاریی تەواو دەکات بۆ کردنەوەی ڕێڕەوەکان و هەر کاتێک پێداویستییە لۆجیستییەکان تەواو بوون، بە فەرمی ڕادەگەیێنرێن.


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی سووریا، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ. ئامانج لێی ڕەخساندنی زەمینەی گونجاوە بۆ گەیاندنی خۆراک و دەرمان بۆ ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەگریی سووریا لە کاتێکدایە دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بە تایبەت کۆبانێی لە دۆخێکی ئەوپەڕی خراپیدان.

 

لەلایەکی دیکە: ڕەدوان بەزار، پەیامنێری ئاڤا، لە کۆبانێ ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام هێرشی گرووپەکان بەردەوامە. گوتیشی: تەنیا یەک نانەواخانە کار دەکات و شیری منداڵ نەماوە، بڕیارە ئەمڕۆ کاروانی هاوکارییەکان بگەنە کۆبانێ.


ئەمەش بزانە: پێشتر دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا ڕایگەیاندبوو "تاوتوێی واقیعی دۆخی مەیدانی و دۆخی ئۆپەراسیۆن دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاوی داهاتوو دیاری دەکەین، لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ پشتیوانیی و هاوکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە تایبەتمەندەکان (لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە) دەکرێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ