فوئاد حوسێن: لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی حیزبەکە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: 19 کەس کاندیدین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئەوەی جێگەی جێگەی داخە لەگەڵ یەكێتیی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەیشتینە ئەنجام، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان بڕیار دەدات لەنێو ئەو 19 کەسە، کێ هەڵدەبژێرێت.
فوئاد حوسێن ئەوەشی خستەڕوو، "وەكو پارتی دیموکراتی کوردستان و وەكو کەسی خۆم پیرۆزباییمان لە نووری مالیکی کردووە بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی و پشتگیریی ئەو بڕیارەمان کردووە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لای ناوبراو بووم و پیرۆزباییم لێ كرد."
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن، ئاشکرای کرد، هەردوو حکومەتی عێراق و سووریا لە پەیوەندیدان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و پەیوەندییەکان زیاتر پەیوەستن بە پرسە ئەمنییەکان و ئاسایشی سنووریی نێوان هەردوولاوە، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، سەرکردەی مەترسیداری داعش لەنێو ئەو زیندانییانەدان لە سووریا.
بۆچی گرنگە: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 27ـی ئەم مانگە پەرلەمان دانیشتنی فەرمیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام دەدات.
ئەمەش بزانە: ئەم ئامادەکارییانە لە کاتێکدایە، پەرلەمان ئێوارەی ڕۆژی هەینی لیستی کۆتایی کاندیدە پەسەندکراوەکانی بڵاوکردەوە کە لە 19 کاندید پێکهاتبوون، دوای کشانەوەی نەوزاد هادی لە بەرژەوەندی د.فواد حسێن، ئێستا 18 کاندید ماونەتەوە و کێبڕکێ لەسەر کورسی سەرۆککۆمار دەکەن.
ڕۆژی هەینی 23ـی1ـی 2026 لە ڕاگەیێنراوێکدا پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی ئەو پۆستەی ڕاگەیاند کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ خۆکاندیدکردن.
ناوی کاندیدەکانی کۆتایی ئەمانەن:
1- فوئاد محەممەد حوسێن
2- عەبدوڵەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
3- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
4- نزار محەممەد سەعید ئامێدی
5- موسەننا ئەمین نادر
6- شوان حەوێز فەریق نامق
7- سامان عەلی ئیسماعیل شالی
8- حوسێن تەها سنجاری
9- ئەحمەد عەبدوڵڵا تەوفیق
10- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمە کەریم
11- سەباح ساڵح سەعید
12- عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر
13- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین
14- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
15- خالد سەدیق عەزیز محەممەد
16- ئازاد مەجید حەسەن
17- ڕافع عەبدوڵڵا حەمید
18- سالم حەواس عەلی ساعدی

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب کرانەوە
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و شیری منداڵان نەماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
24 کانوونی دووەم

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب کرانەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و شیری منداڵان نەماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران دوو داواکاری لە بۆلیڤیا دەکات





