نوسینگەی ڕزگاربووانی ئێزدی: ژمارەیەکی زۆری ژن و کچی ئێزدی لە کەمپی هۆل ماون

شەیری بکە لە:
نوسینگەی ڕزگاربووانی ئێزدی: ژمارەیەکی زۆری ژن و کچی ئێزدی لە کەمپی هۆل ماون

چەند منداڵێک و دایکیان لە یەکێک لە کەمپەکان کە داعشی تێدا ڕاگیراون

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاربوانی ئێزدی دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە ژمارەیەک کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپی هۆڵدا هەن، داوایان لێدەکەین پەیوەندیمان پێوەبکەن و دەیانگەڕێنینەوە بۆ ناو کەسوکاریان.

 

لێدوانی فەرمی: حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاربوانی ئێزدی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆمان دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆر کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ دا هەن، دۆخی ناوچەکەش باش نییە و مەترسی لەسەر کەمپەکە هەیە، بۆیە بانگەوازێکمان کرد و چەند ژمارەیەکمان بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیمان پێوە بکەن و بیانگەڕێنینەوە بۆ نێو کەسوکاریان.

- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاربوانی ئێزدی وتی: بەشێک لەو کچانە کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون منداڵبوون و ئێستا ڕەنگە نەزانن کە ئێزدی بوون، بەشێک لە ژنەکانیش دەترسن لەوەی هەڕەشەیان لێ بکرێت، ئەگەر بیانەوێ پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن.

- هاوکات حسێن قائیدی ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا کەس پەیوەندی پێوە نەکردووین، ئەگەر پەیوەندیان کرد دەیانگەڕێنینەوە کوردستان، ئێمە لە ڕێگەی پەیوەندییەکانمان لە سووریا داوامان کرد و ژمارەکانمان بڵاوبکەنەوە.

- ئەو ژمارانەی کە لە بانگەوازەکەی نووسینگەی ڕزگاربوانی ئێزدی دا بڵاوکراوەتەوە: 

-009647504676173
-009647404458024 
-00964 750 221 2982

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ