
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا بیروڕایان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕکرد.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە دوو هەفتەیە شەڕ و ئاڵۆزی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، بەهۆیەوە دەیان شەڕڤان شەهید بوون، سەدان هەزار کورد لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارە بوون و لەدۆخێکی خراپی مرۆییدان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو سەرۆک بارزانی سەردانی ئیتاڵیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە جەختی لەوە کردەوە کە "بەهیچ شێوەیەک تەعەدا لە کورد قبووڵ ناکەن"
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، کە سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات؛ بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ماوەی ئاگربەست لە سەرجەم میحوەرەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ماوەی 15 درێژکرایەوە، ئاگربەستی درێژکراوەش لە کاتژمێر 11:00ـی شەوی 24 ـی 1ـی 2026 دەستیپێکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران دوو داواکاری لە بۆلیڤیا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
