دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە

گۆژمەیەک لە دیناری عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆی داهاتی وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە  114 ترلیۆن دینار.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی داتاکان، هێشتا نەوت بە ڕێژەی 88% سەرچاوەی سەرەکیی داهاتە و بڕی 100.5 ترلیۆن دیناری پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا داهاتە نانەوتییەکان تەنیا 13.4 ترلیۆن دینار بوون. بەهۆی ئەوەی کۆی خەرجییە ڕاستەقینەکان 126.9 ترلیۆن دینار بووە، عێراق لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی 12.9 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دارایی بووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی فیدراڵ بڕی 10.41 ترلیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. لە بەرامبەردا، هەرێمی کوردستان بڕی 919 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵ کردووە.

ئەمەش بزانە: سەبارەت بە خەرجییەکان، تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران 55.9 ترلیۆن دینار و بۆ خانەنشینان 17.3 ترلیۆن دینار خەرج کراوە، هەروەها 5.1 ترلیۆن دیناریش بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەرخان کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە خەرجییەکانی مووچە و بژێوی، بەشێکی گەورەی بودجەیان بردووە، لە کاتێکدا داهاتەکان بەهۆی ناجێگیریی بازاڕی نەوتەوە نەیتوانیوە تەواوی خەرجییەکان دابین بکات و وڵات هێشتا بە تەواوی پشت بە ئابووریی تاک سەرچاوە دەبەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: