
ساتی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی مۆسکۆ و کیێڤ بۆ ڕاگرتنی جەنگ، ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر دوو لە گەورەترین شارەکانی ئۆکرانیا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار چوونە سەر مێزی گفتوگۆ و تاوتوێی ڕاگرتنی جەنگیان کرد، ئەمڕۆیش دووەم ڕۆژی دانوستانەکان دەست پێ دەکات بەڵام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕووسیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر شارەکانی کیێڤی پایتەخت و خارکیڤ، کە دوو گەورەترین شاری ئۆکرانیان.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی کیێڤ ڕایانگەیاندووە: هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیا بووە هۆی مردنی کەسێک و 15 هاووڵاتیش بە سەختیی بریندار بوون، کە لە نێوانیاندا منداڵێک هەیە.
بۆچی گرنگە: هێرشەکانی ڕووسیا لە گەرمی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات دێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووسیا سووربوونی خۆی لەسەر گرتنی بەشێ ڕۆژئاوای ناوچەی دۆنباس دووپات دەکاتەوە، بەو شێوەیەش گومان لە ڕژدی مۆسکۆ دەکرێت سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگەکە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، قەیرانی وزەی لەو وڵاتە قووڵتر کردەوە و ڤیتالی کلیتچۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤیش دەڵێت: بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەزار و 940 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بەبێ وزەی گەرمی و کارەبا ماونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 600 هەزار کەس شاری کیێڤیان جێهێشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرم دەگەیەنێتە قامیشلۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیوا گەیلانی: سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتانی گۆڕی





