نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و داوای گەیاندنی هاوکاریی بەپەلە بۆ کۆبانێ دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و داوای گەیاندنی هاوکاریی بەپەلە بۆ کۆبانێ دەکات

ئاڤا نیوز

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕەوشی نالەباری مرۆیی كۆبانێ نیگەرانە، هۆشداریش دەدات لە خراپتربوونی دۆخەكە لە ئەگەری بەردەوامی داخستنی هەموو ڕێگاكانی گەیشتن بەو پارێزگایە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكان، گەمارۆ خراوەتە سەر شاری كۆبانێ، ئەوە لەكاتێكدا نزیكەی 150 هەزار هاووڵاتیی سڤیل لەو شارە گیریان خواردووە و لە بارودۆخێكی خراپدا بە بێ ئاو و كارەبا و سووتەمەنی و خۆراک و هێڵەکانی ئینتەرنێت، گوزەرانیان بەڕێ دەكەن.

لێدوانی فەرمی: فەرحان حەق، قسەكەر بەناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو دۆخە ناهەموارەی شاری كۆبانێ نیگەرانی كردووین و هەموو ڕێگاكانی گەیشتن بەو شارە داخراون، دۆخی مرۆیی تادێت خراپتریش دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، خەڵكی كۆبانێ بەبێ كارەبا و ئاو و خۆراك و سووتەمەنی دەگوزەرێنن، هەرچەندە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان كراوەن، بەڵام دەرمان و پێداویستی پزیشكی، لەئاستی پێویستدا نییە.

ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكرد، هاوكارییەكانمان گەیاندووەتە ناوچەكانی دیكەی شەڕ لەوانەش؛ حەسەكە، ڕەققە و دێرەزوور، داواشمان كردووە ئاسانكاریمان بۆ بكرێت بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بە كۆبانێ.

لەلایەکی دیکەوە: تیمی مانگی سووری کوردی لە شاری کۆبانێ هۆشداری دەدات لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە شارەکەدا. لە بانگەوازییەكی بەپەلەدا، داوای فریاكەوتنی خێرای دۆخی مرۆیی كۆبانێ لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: