
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ سەرەڕای هاتنی شەپۆلێکی تووندی سەرما و بەفربارین هێزەکانی هەسەدە لە سەنگەری بەرگریی جێگیرکراون
ئاڤا نیوز
هێزەکانی هەسەدە دوای کشانەوەیان لە چەند ناوچەیەکی سووریا، لە ناوچەکانی قامیشلۆ و کۆبانێ جێگیر کراون وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی دوو هەفتەیە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لە نێوانی هێزەکانی سوپای سووریا دیموکرات و سوپای عەرەبی سووریا لەئارادایە، بەهۆیەوە چەندین شەڕڤان شەهیدبوون و گورزی کوشندەش بەر سوپای سووریا کەوتووە.
زانیاریی زیاتر: شەڕڤانانی هەسەدە سەرەڕای هاتنی شەپۆلێکی تووندی سەرما و سۆڵە لە ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان بەردەوامن.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش



