وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات

گرافیکی مووچە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدای بکات.

وێنە گەورەکە: بەهۆی کارەکانی کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی و ڕێکخستنی ژمێرەی کۆتایی ساڵ، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک کەمێک دواکەوت. بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بە زووترین کات لیستەکانیان لە سیستەمی پەیرۆڵ تۆمار بکەن.

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سیستەمی "پەیرۆڵ" بۆ تۆمارکردنی ناوی مووچەخۆران بە فەرمیی کارا کراوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستەکە بە تەواویی ئامادە بێت و لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەهاوکات بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد؛  هەوڵەکان بۆ دابینکردنی بڕی 120 ملیار دینارەکە چڕ کراونەتەوە، تاوەکو هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق داوای کرد، پارەکە ئامادە بێت و هیچ ئاستەنگێکی تەکنیکیی یان دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە دروست نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: