سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پێنج ڕێنمایی و پێشنیازی ئەمنیی بۆ توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و سووریا ڕاگەیاند، ئەوەش دوای پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتە ئەمنییەکان لەبارەی مەترسییەکانی تێرۆر.
لێدوانی فەرمی: موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: "دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، پێشنیازی ناردنی پشتگیریی لۆجستیی پتەوتر، هەماهەنگیی باڵای نێوان یەکە ئەمنییەکان و ناردنی پسپۆڕانی ئایینی بۆ بەهێزکردنی ورەی سەربازان دەکەم".
زانیاریی زیاتر: ڕێنماییە پێنج خاڵییەکەی سەدر جەخت لە دابینکردنی تەواوی پێداویستییە لۆجستییەکانی وەک خۆراک، ئاو، پێداویستیی پزیشکیی و سووتەمەنیی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەکەنەوە. هەروەها داوا دەکات بەرزترین ئاستی هەماهەنگیی هەواڵگریی لەنێوان سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبییدا هەبێت بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی مەترسییەکانی پەناگە ئەمنییەکانی تێرۆریستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێنماییەکان بەم شێوەیەن:
یەکەم؛ ناردنی پشتگیریی لۆجستیی و پێداویستیی تەواو بۆ سنوور.
دووەم؛ هەماهەنگیی باڵا لەنێوان سوپا، هەواڵگریی و حەشدی شەعبیی.
سێیەم؛ لەناوبردنی پەناگەکانی تێرۆریستان لەسەر هێڵی سنووریی.
چوارەم؛ ئامادەیی سەرکردە باڵاکان لەگەڵ سەربازان لەناو سەنگەرەکاندا.
پێنجەم؛ ناردنی پسپۆڕانی ئایینی بۆ بەهێزکردنی ورەی نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە تائیفەگەریی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات






