
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
ئاڤا نیوز
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قایم لە ڕۆژئاوای عێراق کۆبوونەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ توندکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی هەینی 23-01-2026، یەکەکانی حەشدی شەعبی لە بنکەیەکی سەربازیی شارۆچکەی قایم کۆبوونەتەوە تاوەکو ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە تەواوی سەرنجی لەسەر پاراستنی سنوورەکانە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی ململانێکان بۆ ناوخۆی وڵات.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش


















