
ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە
ئاڤا نیوز
ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، ڕایدەگەیێنێت کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشەنگی چەسپاندنی دیموکراسییە و داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات پشتیوانیی لەم مۆدێلە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، میوانی ئاڤا میدیا بوو لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر شارە کوردییەکان وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە و باسی لەوەشكرد كە داوای درێژكردنەوەی ئاگربەستیان كردووە.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەكان لە هەسەدە لەو ناوچانەی كە سوپای عەرەبی سووریا هێرشی كردە سەریان، بە واتای كۆتاییهاتنی پرۆژەی برایەتیی گەلان نایێت كە ئێمە لە ڕۆژئاوای كوردستان بڕوای خۆمان لەسەر بونیادناوە، بەو پێیەی هێشتا بەشێكی زۆر لە پێكهاتەی سەربازیی هەسەدە لە نەتەوەی عەرەب و پێكهاتەكانی ئاشووری، سریانی و ئەرمەنن. كەسانێكیش هەن هێشتا لەژێر كاریگەری هزر و بیركردنەوەی داعش و تیرۆرستیدان و دیموكراسی بە كوفر دەزانن.
٠ ڕوونیشی كردەوە، پلانی ئێمە لە ڕزگاركردنی شارەكانی ژێردەستی داعش كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی عەرەبن، بۆ پاراستن و زامنكردنی ئەمییەتی سنووری ئیدارەی خۆسەر و ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بوو، ئێمە لەگەڵ نەتەوە و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی سووریا هیچ گرفتێكمان نییە و ئەوان بەشێكن لەئێمە و لەگەڵ ئێمە شەڕی تیرۆریان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات






