ئیلهام ئەحمەد: جێگیرکردنی ئاگربەست بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت، چەسپاندنی ئاگربەست و ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کردەوە سەربازییەکان، بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمە.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممەی ڕابردوو 20ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستێکی چوار ڕۆژەی ڕاگەیاند و هەسەدەش پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەستەکە ڕاگەیاند؛ کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وادەی ئاگربەستەکە تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "چەسپاندنی ئاگربەست و ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکان، بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراوی 18ـی کانوونی دووەمە."
ئیلهام ئەحمەد لە پەیامەکەیدا ڕوونی کردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پێکدادانەکانەوە شەپۆلێکی فراوانی کۆچکردن لە گوند و شارۆچکەکان ڕووی داوە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل و ڕاوەستانی خوێندن لەم زستانە سەختەدا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: "ئێمە لە کارەکانمان بەردەوامین و دەستپێشخەری دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە؛ لێرەشدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییانە بکەین کە دەدرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






