بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا

ئاڤا نیوز

لە ئەنجامی ڕووچوونی زەوی لە پارێزگای جاڤای ڕۆژئاوای ئەندۆنوسیا، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە گەڕانن بەدوای 82 بێسەروشوێنبووی دیکەدا.

لێدوانی فەرمی: عەبدولموحاری، وتەبێژی دەزگای کەمکردنەوەی کارەساتەکانی ئەندۆنوسیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ژمارەی کەسانی بێسەروشوێن زۆرە و هەوڵ دەدەین ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن بە باشترین شێوە و خێراترین کات ئەنجام بدەین".

زانیاریی زیاتر: ڕووداوەکە لە ناوچەی باندونگی سەر بە پارێزگای جاڤای ڕۆژئاوا ڕوویداوە، کە بەهۆی بارانبارینێکی یەکجار زۆر و چڕ، زەویی ناوچەکە تووشی داڕمان بووە و چەندین خانووی هاووڵاتییانی ژێرخاک کردووە.

ئەمەش بزانە: تیمەکانی فریاگوزاریی و بەرگریی شارستانیی ڕەوانەی ناوچەکە کراون، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی خراپیی کەشوهەوا و تێکچوونی ڕێگەوبانەکان، پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە. دەزگای کەشناسیی وڵاتەکە پێشوەختە هۆشداریی لەبارەی بای بەهێز و بارانی بەخوڕ دابوو، بەڵام چڕیی کارەساتەکە وایکردووە زیانەکان بەم شێوەیە بن و مەترسیی لافاوی زیاتریش لە چەند ناوچەیەکی دیکەدا بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ