فوئاد حوسێن بۆ یەکێتیی ئەوروپا: نابێت عێراق بە تەنیا باری ئەمنی و دارایی زیندانیانی داعش هەڵبگرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کایا کالاس، نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی یەکێتیی ئەوروپا پێگەیشت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەردوولا باسیان لە دۆخی سووریا و ئەو لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتنانە کرد کە هاتونەتە ئاراوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی هۆکاری پێکدادانەکان لە هەندێک ناوچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکە تایبەت بوو بە دۆسیەی زیندانیانی داعش لە سووریا، بەتایبەت هەڵاتنی ژمارەیەک چەکدار لەو زیندانانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەرچوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئاگربەست لە حەسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە.
- کایا کالاس سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ ڕەزامەندیی سەرەتایی وەرگرتنی زیندانییەکان، بەڵام فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد نابێت عێراق بە تەنیا باری ئەمنی و دارایی ئەم دۆسیەیە هەڵبگرێت، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی نێودەوڵەتییە و دەبێت هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار تێیدا بەشدار بن.
باکگراوند: ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە، ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆز و مەترسیداردا تێدەپەڕێت و هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر زیندانیانی داعش و ناوچە کوردییەکان مەترسی گەورەی بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دروستکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت





