حەوت هێڵی فڕۆکەوانیی جیهانیی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
حەوت هێڵی فڕۆکەوانیی جیهانیی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە

دیمەنی ناوەوەی یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی جیهان

ئاڤا نیوز

دوای ناردنی کەشتیگەلی سەربازیی ئەمریکا بۆ نزیک کەناراوەکانی ئێران، حەوت هێڵی فڕۆکەوانیی جیهانیی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە.

چیرۆکی سەرەکی: تادێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕۆن، تاوەکو ئێستا چەندین ڕێکاری ئەمنیی تووند گیراوەتە بەر و بەشێک لە وڵاتانیش داوایان لە هاووڵاتییانیان کردووە گەشت کردنیان بۆ ناوچەکە سنووردار بکەن و بەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە وردیی چاودێریی ئێران دەکەن و کەشتیگەلی سەربازیی (USS Abraham Lincoln) لە نزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە جێگیر دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەم پەرەسەندنە سەربازییە و هەڕەشەکانی واشنتن بۆ سەر تاران، تاوەکو ئێستا حەوت هێڵی ئاسمانیی جیهانیی گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، کە بریتین لە (KLMـی هۆڵەندی، ئێر فرانس، سویس، لوفتهانسای ئەڵمانی، یونایتد ئێروەیز، ئێر کەنەدا و بریتیش ئێروەیز). ئەم ڕاگرتنە کاتیی نییە و سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکان نایانەوێت فڕۆکەکانیان بخەنە ناو بازنەی ئەگەری پێکدادانە سەربازییەکانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: