
وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نەخشەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پابەندە بە کارکردن بۆ سووریایەکی یەکگرتوو و ئاسانکاریی بۆ گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات.
لێدوانی فەرمی: میگنۆن هیوستن، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز ڕایگەیاند: "ترەمپ بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا کاردەکات کە تێیدا یەکگرتوو و سەقامگیر بێت؛ ئێمە کارمان کردووە بۆ ئاسانکاریی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات تاوەکو بگەینە چارەسەرێکی گونجاو".
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، پەیوەندیکردنی سووریا بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش نیشانەیەکی ڕوونی پابەندبوونی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر، هەر بۆیە ئەمریکا بڕیاریداوە لەم بوارەدا هاوکارییەکانی لەگەڵ دیمەشق بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن لە ئێستادا وەک لایەنێکی نێوەندگیر ڕۆڵ دەگێڕێت تاوەکو گرژییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی و هەسەدە کەم بکاتەوە و ڕێگە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان خۆش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە






