پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات

دیمەنی هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ و سەرکردە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییەکانی سەر سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی پەرلەمان: "ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵنگارییە ئەمنیی و سنوورییەکان بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندە ئەمنییەکان بەڕێوە دەچێت."

زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ساڵی یەکەمی یاسادانانی خولی شەشەمی پەرلەماندا ئەنجام دەدرێت و تێیدا وردەکاریی ئەو هەڕەشانە دەخرێنە ڕوو کە لە ئێستادا لەسەر هێڵە سنوورییەکانن.

ئەمەش بزانە: بڕیارە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاپۆرتی ورد لەسەر ئاستی ئامادەباشیی هێزەکان، جێگیرکردنی سیستەمە چاودێرییە نوێیەکان و دروستکردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان پێشکەش بکەن. ئامانجی سەرەکیی دانیشتنەکە دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و دابینکردنی پاڵپشتیی یاسایی و دارایی پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێکی دزەکردن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بەهۆی بارودۆخی وڵاتانی دراوسێوە ئەگەری تێکچوونی ئاسایشیان لێ دەکرێت، تاوەکو گەرەنتیی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی بکرێت.

شەیری بکە لە: