پەرلەمانی تورکیا لەسەر زاری ئۆجەلان: دەوڵەتی سەربەخۆم ناوێت؛ بەڵکو مۆدێلی "دیموکراسیی خۆجێی"ـم دەوێت
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی تورکیا دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، ناوەرۆکی کۆنووسی سەردانی کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بڵاوکردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو بەدوای دەوڵەتی سەربەخۆدا ناگەڕێت، بەڵکو مۆدێلی "دیموکراسیی خۆجێی" وەک چارەسەر دەبینێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەو کۆنووسەی پەرلەمانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی 24ـی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، کۆمسیۆنی پەرلەمانی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لە ئیمرالی کردووە. ئۆجەلان لە میانی گفتوگۆکاندا ستایشی هەڵوێستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کردووە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و ئاماژەی بەوە کردووە کە بەتایبەت باخچەلی بوێرییەکی مێژوویی نواندووە.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی: کورد نەبێتە داردەستی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. دووپاتی کردووەتەوە، بۆ سووریاش داوای "دیموکراسیی خۆجێی" دەکات نەک فیدراڵی و سەربەخۆیی، هاوکات ئامادەیی نیشانداوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات قسە بکات بۆ ئەوەی بچێتە ژێر باری ئەم چارەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دەرفەتی پەیوەندی پێوەکردنم پێ بدرێت، هەسەدە گوێم لێ دەگرن، بەو مەرجەی مافی هەموو پێکهاتەکانی وەک کورد، عەرەب و تورکمان پارێزراو بێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر کەناڵەکانی گفتوگۆی بۆ بکرێتەوە، دەتوانێت هێزی پراکتیکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






