دەزگای پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی هەرێمی كوردستان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هۆنینەوەی کەزی و سوپاسنامەی دەزگای پەروەردە و فێركردن لە ڕۆژئاوای كوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای پەروەردە و فێركردن لە ڕۆژئاوای كوردستان، پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی پاڵپشتیكارانەی مامۆستایان و قوتابیانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت، کە ئەمڕۆ لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان چەندین چالاکی وەک هۆنینەوەی کەزی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرش و پەلامارەكانی هێزەكانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو چەكدارەی سوپای سووریا كە سووكایەتی بە كەزی خانمە شەڕڤانێكی شەهید دەكات، مامۆستایان و قوتابیان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆنینەوەی قژیان و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بەدەم وتنەوەی دروشمی "یەك كەزی دەبڕنەوە، هەزارانی دیكە دەهۆنینەوە"، پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی.
یاداشتنامەی فەرمی: دەزگای پەروەردە و فێرکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان كە بەرپرسە لە سێكتەری پەروەردەی ناوچەكانی ژێر بەڕێوەبردنی ئیدارەی خۆسەر، لە یاداشتنامەیەكدا، سوپاسی هەڵوێستی پاڵپشتیكارانەی مامۆستایان و قوتابیان و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ سازدانی چالاكیی جۆراوجۆر لەپێناو پشتیوانیكردنی كوردانی ڕۆژئاوا.
پەروەردەی ئیدارەی خۆسەر دووپاتیشی دەكاتەوە، هەڵوێستی مێژوویی خەڵك و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا هەرگیز لەیاد ناكرێت، ئەو هەڵوێستە دەرخەری ئەوە بوو؛ هەموو كورد لە پرسە چارەنووسسازەكان هاودەنگ و هاوهەڵوێستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی کۆمەڵکوژکردنی خێزانێکی کوردی 12 کەسی لە دێرەزوور





