هۆشیار زێباری لەبارەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق: یەکلایینەبوونەتەوە و گریمانەی سوپڕایز هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، تائێستا سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت یەکلایینەبوونەتەوە و ئەگەری ڕووداوی چاوەڕواننەکراو هەیە، بۆیەش پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئەم بابەتە بۆ دوو بەرامبەر زیاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاریکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە زۆرینەی دەنگی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دیاریکردنی 27ـی ئەم مانگەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە سیاسەتی عێراقدا مانای ئەوە نییە قەیرانەکان، دیاریکردنی سەرۆکایەتییەکان و پێکهێنانی حکومەتی یەکلایی بووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکرا و پێچ و پەنا، بۆیەش پێویستە هەوڵەکان بۆ دوو بەرامبەر زیاد بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە، کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (27ـی کانوونی دووەمی 2026) کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە بچیت.
زانیاریی زیاتر: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار 19 کاندید کێبەرکێ دەکەن، کۆبوونەوەکەش پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران هەیە و بە دەنگدانی نهێنی و ڕاستەوخۆی پەرلەمانتاران، سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت، ئەم پۆستەش بەگوێرەی عورفی سیاسی دوای ساڵی 2003 پشکی کوردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
29 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
