ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەكەی ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی گەیشتە پێنج كەس
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ڕووداوەکە
ئاڤا نیوز
سێ برینداری ڕووداوی هاتووچۆكەی ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەست دا. بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕووداوەكە بۆ پێنج كەس بەرزبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕوویدا ، دوو لە سەرنشینەكان دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا و چوارکەسی تریش بەسەختی بریندار بوون، پاش گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی شۆرش، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە سێ کەس لەو بریندارانە کەمێک پێش ئێستا گیانیان لەدەست دا، یەکێک لە بریندارەكان لەژێر چاودێریی چڕی تەندروستی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لەنێو نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی بە ئاڤای وت، کەمێک پێش ئێستا، سێ برینداری ڕووداوی هاتووچۆكەی ڕێگای نێوان قەرەداغ - سلێمانی گیانیان لەدەست دا، بەمەش قوربانیانی ڕووداوەکە بۆ پێنج کەس بەرزبوویەوە و کەسێکیش بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە. تەرمی هەرسێ کەسەکەش براوەتە پەیمانگای پزیشیکی دادی سلێمانی بۆ ئەنجامدانی توێكاری جەستەیی.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، ڕووداوی هاتووچۆكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (بی ئێم دەبلیو) و (دایۆ) لەسەر رێگەی زڕگوێز – قەرەداغ بووە، هۆکارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەرپێچیی ئۆتۆمبێلە دایۆکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن






