دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات

شەیری بکە لە:
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات

دیمەنی ژمارەیەک شەڕڤان لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لەرێگەی تانک، تۆپخانە و درۆنی خۆکوژەوە ئاگربەستیان لە جەزیرە و کۆبانی پێشێل کردووە و بەهۆیەوە منداڵێک شەهید بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبووەکانی جەزیرە و کۆبانی، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی ڕێککەوتنەکەیە؛ داوا لە لایەنە ناوبژیوانەکان دەکەین بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن و دیمەشق ناچار بە پابەندبوون بکەن.

زانیاریی زیاتر: زنجیرە هێرشەکان لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە بە هێرشێکی زرێپۆش بۆ سەر میحوەری شارۆچکەی جەلەبیە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی دەستیپێکرد، کە لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا.

٠ دواتر لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەدا، تۆپخانەکانی سەر بە دیمەشق گوندی قاسمیەیان تۆپباران کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی منداڵێک و برینداربوونی 3 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی.

٠ هەر لەم چوارچێوەیەدا، کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە گوندی قەری لەرێگەی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە کرایە ئامانج و لە کاتژمێر 10:30ـی شەویشدا گوندی سەفا لە شارۆچکەی چل ئاغا تۆپباران کرا، کە زیانی مادیی زۆریان لێکەوتەوە.

٠ کۆی گشتیی قوربانییەکانی ئەم پێشێلکارییانە گەیشتووەتە شەهیدبوونی منداڵێک و برینداربوونی 3 مەدەنیی و 4 شەڕڤانی هەسەدە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزە کوردییەکان تەنها لە حاڵەتی بەرگرییدان.

باکگراوند: ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە دێن کە هەسەدە و حکومەتی سووریا بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی ڕێککەوتبوون ئاگربەست تاوەکو 8ـی شوبات درێژ بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی زیندانییانی داعش؛ بەڵام بەردەوامیی هێرشەکان مەترسیی لەسەر ژیانی هەزاران هاووڵاتیی لە ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ