چەند پەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە لەبارەی ڕێککەوتن و خەباتی چەکداری لە ڕۆژئاوا

شەیری بکە لە:

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، لە نوێترین لێدوانی ڕایگەیاند، تا دوا دڵۆپی خوێن دەجەنگین، وتیشی بە پێی ڕێککەوتنی 18ـی ئەم مانگە، نابێت هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بێنە ناوچەکانی ئێمە، عەفرین و سەری كانێ بەشێكی گرنگی ڕێككەوتنەكەی 18ـی مانگن.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە، نوێترین چاوپێکەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا و پێشێلکارییەکانی سوپای عەرەبی سووریا دوای ئاگربەست، لە میدیای ڕۆژئاوا بڵاو کرایەوە.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ میدیای ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەمەریکا ئاگربەستەکەمان درێژکردەوە، بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق بگوازرێنەوە. گوتیشی: ئێمەش هەوڵدەدەین ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەیە، بەشێوەیەکی کردەیی کاری بۆ بکەین، هاوکات ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر کۆبانێ دەبێت بووەستن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ڕێککەوتنی 18ـی ئەم مانگە پابەندین، بەڵام ئێستا پەیوەستە بەوەی کەی و چۆن جێبەجێ دەکرێت، هاوکات کار لەسەر ئەوە دەکەین هەندێک ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە زیاتر ڕوون بکرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە، عەبدی وتی: "جگە لە پۆستی پارێزگاری حەسەكە، جێگری وەزیری بەرگری و چەند پۆستێكی دیكەمان داوا كردووە."

مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنەکە ئەمانەشی وت:

٠ دەمانەوێت ناوچە کوردییەکان بپارێزین و دوور بێت لە شەڕ.
٠ سەرکردە سیاسییە کوردییەکان ئەمڕۆ هەموو لەگەڵ ڕۆژئاوان، لە سەرووی هەموویان سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
٠ ئێمە خوازیارین خۆمان هەرێمە كوردییەكان بپارێزین.
٠ ئێمە بە مەبەستی پاراستنی سنوورەکانمان لە مەترسی داعش چووبووینە ڕەققە و دێرەزوور، دواتر کشاینەوە.
٠ لە كۆبانێ پێشێلكاریی ئاگربەست لەلایەن هێزەكانی دیمەشقەوە دەكرێت.
٠ بەپێی ڕێككەوتن نابێت هێزەكانی سوپای سووریا بێنە ناو شاری كۆبانێ.
٠ ئێستا هەمان ڕۆحیەتی سەردەمی ڕزگاركردنی كۆبانێ لەدەستی تیرۆرستان دەبینم.
٠ هەڵوێست و بەرخودانی خەڵكی كۆبانێ پاڵپشتی سەرەكیی ئێمەیە
٠ سوپای حكومەتی سووریا لە شارەكانی ڕەققە و تەبقە بە زمان و مامەڵەی شۆڤێنی خۆیان دەنواند.
٠ ئێمە هیچ كات هزری شۆڤێنیمان نەبووە.
٠ لە ڕیزەكانی هەسەدە چەندین شەهیدی نەتەوەی عەرەب و پێكهاتەكانی دیكە هەیە.
٠ بڕیاری هێرشكردنە سەر هەرێمە كوردییەكان نادروست و ناعەقڵانییە.
٠ هیوادارین بە دیالۆگ و لێتێگەیشتن كێشە و گرفتەكان چارەسەربكەین.
٠ ئێمە ئامادەی بەرگرین لە خاكی خۆمان.
٠ هەمووكات چارەسەریی سیاسیمان لەلا مەبەستە نەك ڕێگەی سەربازی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ