یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو

شەیری بکە لە:
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو

هێرشکردن بۆ سەر کۆبانێ، وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانییدا ڕایانگەیاند، ئەو سەرکەوتنە تەنها دەستکەوتێکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو گوزارشت بوو لە ئیرادەی نەتەوەیی بۆ پاراستنی خاک و بەها مرۆییەکان لە بەرامبەر تێرۆر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد: "سەرکەوتنی کۆبانی تەنها دەستکەوتێکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو کۆبانی نوێنەرایەتیی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی دەکرد لە دژی پڕۆژەی تاریکیی و تێرۆر؛ ئەو کات لەژێر گەمارۆیەکی تونددا بووین، بەڵام باوەڕبوون بە خاک وایکرد بەسەر تێرۆردا سەربکەوین".

زانیاریی زیاتر: لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانی لە ساڵی 2014دا، شارەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی گەورە ببووەوە و پتر لە 200,000 کەس لە دانیشتووانەکەی ئاوارە بوون، بەڵام خۆڕاگریی شەڕڤانان سەرنجی تەواوی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

٠ خاڵی یەکلاکەرەوەی ئەو جەنگە مێژووییە کاتێک بوو کە بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، هێزێکی پشتیوانیی پێشمەرگەی کوردستان بە چەکی قورسەوە گەیشتنە شارەکە، کە ئەمەش هاوسەنگیی هێزی گۆڕی و بووە دەستپێکی تێکشکانی ئەفسانەی داعش لە ناوچەکەدا. قارەمانییەتی شەڕڤانان و پێشمەرگە پێکەوە لە کۆبانی، بووە بنەمایەک بۆ دروستبوونی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی بەهێزتر و ناساندنی دۆزی کورد وەک هێزێکی سەرەکیی و کاریگەر لە پاراستنی ئاسایشی جیهانییدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ