حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن

ژمارەیەک چەکداری کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق

ئاڤا نیوز

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق داوا لە چەکدارانی جیهان دەکات بۆ پشتیوانیی لە ئێران خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن و دەڵێت هێرشکردنە سەر تاران بۆ هیچ لایەنێک ئاسان نابێت.

لێدوانی فەرمی: ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، ڕایگەیاند: داوا لە هەموو موجاهیدانی جیهان دەکەین بۆ پشتیوانیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن؛ دڵنیاییش دەدەین کە هێرشکارەکان لەم ناوچەیەدا جێگەیان نابێتەوە و ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند دەبنەوە.

حەمیداوی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران ماوەی 40 ساڵە پاڵپشتیی لە لایەنە لاوازەکان و دۆزە ڕەواکانی گەلانی ئیسلامیی کردووە و ئێستاش کە بە ئامانج دەگیرێت، پێویستیی بە هانای لایەنگرانیەتی.

زانیاریی زیاتر: کەتائیبی حیزبوڵڵا بە فەرمیی دەرگای ناونووسینی بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە دەیانەوێت بەشداریی شەڕ بکەن و داوای لێ کردوون سەردانی حوسێنییەکان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ