پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون

شەیری بکە لە:
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، لە لایەک سووپاسی کرد و لە لایەکی دیەکەوە پەیامێکی تووندی ئیدارەی ترەمپی پێدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پای گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، مارکۆ ڕوبیۆ سوپاسی حکومەتی عێراقی کردووە.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ڕۆبیۆ و سوودانی باسیان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت کردووە، ڕوبیۆ، جەختی کردەوە ئەمریکا بەپێی پێویست هاوکار دەبێت عێراق بتوانێت بەتەواوی تواناکانی خۆی وەک هێزێک بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبهێنێت.

زانیاریی زیاتر: ڕۆبیۆ بە سوودانی وتووە، عێراق لە توانایدایە ببێتە هێزێکی سەقامگیری بەهێز، بەڵام دەبێت بڕیارەکانتان دروستبێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەژێر دەسەڵات و کاریگەری ئێران بمێنێتەوە، هەرگیز ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بخاتە پێش و لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکەیش ڕزگاری نابێت و پەیوەندیی و هەماهەنگی لە نێوان واشنتن و بەغدادیش پێش ناکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ