مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، لە نوێترین لێدوانی ڕایگەیاند، تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین، وتیشی بە پێی ڕێککەوتنی 18ـی ئەم مانگە، نابێت هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بێنە ناوچەکانی ئێمە، عەفرین و سەری كانێ بەشێكی گرنگی ڕێككەوتنەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا و پێشێلکارییەکانی سوپای عەرەبی سووریا دوای ئاگربەست، لە میدیای ڕۆژئاوا بڵاو کرایەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ میدیای ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەمەریکا ئاگربەستەکەمان درێژکردەوە، بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق بگوازرێنەوە. گوتیشی: هەوڵدەدەین ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەیە، بەشێوەیەکی کردەیی کاری بۆ بکەین، هاوکات ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر کۆبانێ دەبێت بووەستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ڕێککەوتنی 18ـی ئەم مانگە پابەندین، بەڵام ئێستا پەیوەستە بەوەی کەی و چۆن جێبەجێ دەکرێت، هاوکات کار لەسەر ئەوە دەکەین هەندێک ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە زیاتر ڕوون بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە، عەبدی وتی: "جگە لە پۆستی پارێزگاری حەسەكە، جێگری وەزیری بەرگری و چەند پۆستێكی دیكەمان داوا كردووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن





