لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت

شەیری بکە لە:
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت

دیمەنی ڕزگارکردنی یەکێک لە سەرنشینانی کەشتییەکە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە باشووری فلیپین کەشتییەک کە زیاتر لە 350 سەرنشینی هەڵگرتبوو نوقم دەبێت، بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا ژمارەیەکی دیکەش بێسەرشوێنن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: پاسەوانی کەناراوەکانی فلیپین ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 15 کەس و تاوەکو ئێستا لانیکەم 138 کەس لەنێو کەشتییەکەدا ڕزگارکراون، هاوکات لەم ڕووداوەدا 18 کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، پرۆسەی گەڕانیش بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی سەرجەم سەرنیشینان.

لێدوانی فەرمی: ئارسینا کاهنگ نانۆ، سەرۆکی شارەوانییەکی پارێزگای باسیلان لە فیلیپین لە بارەی ڕووداوەکە وتی، کەشتییەکە لە شاری زامبۆانگاوە بەرەو دوورگەی جۆلۆ دەڕۆیشت لەوێ ڕووداوەکە ڕوویداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ