هەسەدە: سوپای سووریا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست؛ هێرشەکانی بەردەوامن
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی شەڕڤانانی هەسەدە، وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هەسەدە ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بەردەوامن لە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی ڕێککەوتنەکەمانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرش لەلایەن چەکدارانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا ئەنجامدراون کە بەمشێوەیە بوون:
٠ کاتژمێر 10ـی بەیانی، هێرشێکی زرێپۆش بۆ سەر میحوەری شارۆچکەی جەلەبیە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی تێکشکێنرا.
٠ کاتژمێر شەشی ئێوارە، تۆپخانەکانی ئەو گرووپانە گوندی قاسمیەیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید بوو و سێ ئەندامی تری هەمان خێزان بریندار بوون.
٠ کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە، هێرشکردنە سەر گوندی قەری لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە، کە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
٠ کاتژمێر 10:30ـی شەو، گوندی سەفا لە شارۆچکەی چل ئاغا کرایە ئامانج و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا چوار شەڕڤانی هەسەدە برینداربوون، جگە لە شەهیدبوونی منداڵێک و برینداربوونی سێ مەدەنی تر.
داواکاری فەرمی: هەسەدە داوا لە لایەنە ناوبژیوانەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە دەکات و دەڵێت، بەرپرسیارێتی خۆتان هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە و ناچارکردنی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە و پاراستنی گیانی مەدەنییەکان بەبێ دواکەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە گوندی خراب عەشک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، ڕووبەڕووی هێرشێکی زەمینی و تۆپبارانێکی چڕی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بوونەوە.
ئامەژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە پێشێلکردنێکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییانەن. هێزەکانی ئێمەش بەردەوامن لە جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانیان بۆ بەرگری لە خۆیان و مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکان و دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانین لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن





