نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

دیمەنی دووکانێکی زێرنگر لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ زێڕ نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە بەرزترین ئاست، شارەزایانی بواری ئابووری هۆکاری سەرەکی بۆ ناکۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناتۆ لەبارەی گرینلاندەوە دەگەڕێننەوە.

لێدوانی فەرمی: وریا عەلی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: 100 دۆلار لە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ و 29 هەزار دیناریش لە نرخی مسقاڵێک زێڕ بەرزبووەتەوە، ئەمەش نرخێکی پێوانەییە کە زێڕ بەخۆیەوە بینیویەتی.

نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکان بەم شێوەیە:

٠ یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 83 دۆلارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە یەک ملیۆن و 128 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە یەک ملیۆن و 77 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 923
٠ کیلۆیەک زیو بە چوار هەزار و 400 بۆ چوار هەزار و 500 دۆلارە

هۆکارە زانراوەکان: پێشڕەو میرانی، شارەزای بواری ئابووری لە ئاڤا میدیا هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی زێڕ و زیو بۆ ئەم خاڵانە دەگەڕێنێتەوە:

٠ ناکۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناتۆ لەبارەی گرینلاند.
٠ دروستبوونی گومان لە سەربەخۆیی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا.
٠ مەترسییەکانی پەیوەست بە زیادکردن و سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکا و مەترسی فراونتربوونی پانتایی جەنگی بازرگانی.
٠ زیاتر کڕینی زێر لەلایەن بانکە ناوەندییەکان هۆکارێکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، کە وایکردووە خواستێکی بەهێز دروست بێت.
٠ ئەم نرخە پێوانەییەی کە زێڕ تۆماریکردووە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
٠ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیویش لە ناوخۆی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خواستی زۆر لەسەر کڕینی هەیە و لە بازاڕدا نەماوە، بۆیە 700 دۆلار لە بۆرسەی جیهانی نرخی زیاترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ