زانیاریی ئاڤا: ئەمڕۆ لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
زانیاریی ئاڤا: ئەمڕۆ لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و خەرجكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕێکارەکانی هەژماری كۆتایی ساڵی دارایی، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی كوردستان کەمێک دواکەوتووە. بەهەمان شێوە دابەشكردنی مووچە لە عێراقیش دواكەوتووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە سیستمی پەیڕۆڵ كارا كراوە، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی دامودەزگاكان كرد كە لەزووترین كاتدا لیستی مووچە ئامادە بكەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعە لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بڕیاری خەرجكردنی مووچە لەلایەن بەغدا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دوای بڕیارەكە ئینجا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ