بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد

شەیری بکە لە:
بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد

دۆلاری ئەمریکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی پێوانەی تۆمار کرد، شارەزایانی بواری ئابووری هۆکارەکەی بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا لەسەر بەشداری پێنەکردنی گرووپە چەکدارەکان لە حکومەتی نوێی عێراق دەگەڕێننەوە.

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە، بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕ، لەدوای هەڕەشەکانی ئەمریکا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین.

لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، ئێستا بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و پێشبینی دەکرێت دینار زیاتر بەهای خۆی لەدەست بدات.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە جیاوازی بەهای دۆلاری سپی و شین و ڕێژەکەی لە بازاڕدا، کەیفی خۆشناو دەڵێت: زۆرینەی ئەو دۆلارە سپیەی هەبوو بۆ تورکیا گواستراوەتەوە، بۆیە ئێستا ڕێژەیەکی کەم لە بازاڕدا هەیە، ئێستا جیاوازی بەهای دۆلاری سپی و شین هەندێکجار هەزار دینار، یان 750 دینار، یان 600 دینارە، جیاوازی هەیە، بە تێپەڕینی کات ئەم جیاوازیە نامێنێت.

هۆکارە زانراوەکان: شارەزایانی بواری ئابووری هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە دینار، هەروەها هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق و هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە بەشداریکردنیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق دەگەڕێننەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ