تۆم باراك: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق  كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە

شەیری بکە لە:
تۆم باراك: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق  كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

ئاڤا نیوز

لەژێر ڕۆشنایی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا جەخت لەوە دەکاتەوە حکومەتی نوێ لەگەڵ دراوسێكانی و ڕۆژئاوا هاوکار دەبێت، بەهۆی ئەم ڕێبازەوە ناوچەکە خۆشگوزەرانی بەدەست دەهێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق دەستپێکردووە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نیوەڕۆی سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت و 19ـی کاندید کێبرکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس ڕایدەگەینێت، پێکهێنانی حکومەتێک لە عێراق کە درێژە بە ڕێبازی هاوکاری لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ