فوئاد حوسێن: ئەگەر پارتی سەرۆککۆمار بباتەوە پۆستەکانی دیکە بە یەکێتی دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، ئەگەر پارتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا پۆستی سەرۆککۆمار بە دەنگدانی پەرلەمانتاران بباتەوە، یەکێتی پۆستەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 27ـی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە و 19 کەسیش لەسەر پۆستەکە کێبڕکێ دەکەن، کە دیارترینیان بریتین لە فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی و نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق شەوی ڕابردوو میوانی کەناڵی UTVـی بوو و ئاماژەی بەوەکرد، پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاپۆ نەکراوە، بەڵکو بەگوێرەی عورفی سیاسی عێراق ئەم پۆستە بەرکەوتەی کوردە و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا بە بڕیاری پەرلەمانتاران یەکلایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارتی پۆستی سەرۆککۆمار بباتەوە، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتە سیادییەکەی پشکی کورد لە حکومەتی عێراق وەک (وەزارەتی دەرەوە) بە یەکێتی دەدرێت، پارتیش دوو وەزارەتی دیکەی وەردەگرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فوئاد حوسێن پێشبینی دەکات سەرۆککۆمار لە خولی دووەمی دەنگدان یەکلایی ببێتەوە، دواتریش پێویست دەکات سەرۆککۆمار بەپەلە نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ناڕەزاییەکان لەسەر کاندیدکردنەوەی مالیکی، فوئاد حوسێن باسی لەوەکرد، لەکۆی 12 سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، 10 سەرکردەیان دەنگیان بە کاندیدکردنی مالیکی داوە و ئەوەش مانای وایە ناوبراو زۆرینەی ڕەهای ئەم هاوپەیمانێتییەی لەگەڵدا دایە و ئەوانیش پێشوازیی لێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری لەبارەی بڕینی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: پاراستنی کۆبانێ ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەكەی ڕێگای قەرەداغ - سلێمانی گەیشتە پێنج كەس
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت






