ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە

ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای دەکات، ڕێککەوتنێک سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنیی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی لە 100% ئامادەیە، دوای گفتوگۆی زیاتر بەڵگەنامەکە واژۆ دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو، تێیدا بۆ یەکەمجار هەر سێ لایەن لەسەر پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.

پرسە بەربەستەکانی وەک خاک و گەرەنتی ئەمنیی پرسی گەرمی نێوان لایەنەکان بوو بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕی چوار ساڵەی نێوانیان، هەرچەندە لەم خولەی دانوستانەکان هیچ ڕێککەوتنێک ڕانەگیێنرا، بەڵام مۆسکۆ و کیێڤ ڕایانگەیاند کە کراوەن بۆ گفتوگۆی زیاتر، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە ئەبوزەبی گفتوگۆی زیاتر بکرێت

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند،''ڕێککەوتنێکی ئەمنی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا 100% ئامادەیە بۆ واژۆکردن''، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکرێت، هاوکات وتیشی ئۆکرانیا چاوەڕێی هاوبەشەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی کات و شوێنێک بۆ واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە.

لەبارەی ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە زێلێنسکی دەشڵێت، ئەم بەڵگەنامەیە لە کۆنگرێسی ئەمریکا و لە پەرلەمانی ئۆکرانیادا پەسەند دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی لەسەرەتاوە نیگەرانی زۆریان لەسەر پرسی گەرەنتی ئەمنی هەبووە بەتایبەت ئەو گەرەنتییەی کە ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دابینی دەکات، هەر بۆیەش زێلینسکی جەخت لەوە دەکاتەوە، گەرەنتی ئەمنیی لەلایەن ئەمریکاوە لەپێش هەموو شتێکەوە دێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ