هەسەدە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: پاراستنی کۆبانێ ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشە

شەیری بکە لە:
هەسەدە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: پاراستنی کۆبانێ ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشە

دیمەنی کۆبانێ دوای ڕزگارکردنی لەدەستی داعش لە 2014. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دەڵێت، کۆبانێ نیشانەی تێکشکاندنی داعش بووە لە جیهاندا و ئێستا ڕووبەڕووی گەمارۆ و هێرش بووەتەوە، بۆیەش پێویستە پاراستنی ئەرکێکی ئەخلاقی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت.

چیرۆکی سەرەکی: هەسەدە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی کۆبانێ لەدەستی داعش ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕزگارکردنی  کۆبانێ لە شەڕی دژ بە تیرۆری جیهانیدا ڕووداوێکی مێژوویی بوو و نیشانیدا کە ستەم و تاریکی چەند بەهێزبێت، لەبەرامبەر ئیرادەی ئازادی گەلاندا تێکدەشكێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە لە ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، ڕزگارکردنی کۆبانێ بەرگری بوو لە هەموو گەلانی ئازادیخوازی جیهان و لەم شەڕەدا یەپەگە و یەپەژە دژی کۆمەڵکوژی داعش وەستانەوە و سنووریان بۆ خوێنڕێژی دانا، لەم ڕۆژەشدا شەهیدان یاد دەکەنەوە و بیری هەمووانی دەهێننەوە کە ئێستا کۆبانێ دیسان ڕووبەڕووی هێرش و گەمارۆ بووەتەوە بۆ لێدان لە ئیرادەی گەلەکەی و تێکدانی ئارامی شارەکە، ئەوەش ڕاستەوخۆ لێدانە لەو ناو و ناوبانگەی کۆبانێ لە شەڕی تیرۆردا بەدەستیهێناوە و کردنەوەی دەرگایە بەڕووی ئاژاوە و گەڕانەوەی تیرۆردا.

زانیاریی زیاتر: هەسەدە جەخت لە شەڕی دژ بە داعش دەکاتەوە و هۆشداریی لە تێکدانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات، چونکە کاریگەری لەسەر کۆی ناوچەکە دەبێت، پەیامیشیان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕی داعش ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی هاوبەشە و بێدەنگی بەرامبەر ئەوەی ئێستا بەرامبەر کۆبانێ دەکرێت، شەڕ دژ بە تیرۆر لاواز دەکات، بۆیەش جەخت لە پاراستنی دەستکەوتەکان و بونیانانی داهاتوویەکی دیموکراسی بۆ گەلانی سووریا دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ