بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەولێر بریكارەكانی خۆراک ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەولێر بریكارەكانی خۆراک ئاگادار دەكاتەوە

دیمەنی بریکارێکی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک ڕادەگەیێنێت تاوەكو كورتەنامەی ئاگاداركردنەوەیان پێنەگات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن.

گرفتەكە چییە: ژمارەیەكی زۆری بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک نیگەرانن لەوەی لیستی بەشەخۆراكی مانگانەیان لەڕێگەی تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری بریكارەكان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراک دەكەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە هۆكاری ئاگادارنەكردنەوەیان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراك سەرجەم ئەو بریكارانە ئاگادار دەکاتەوە كە لەڕێگەی تیلیگرامەوە لیستی بەشەخۆراكی مانگانەیان بۆ ڕەوانە نەكراوە، پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، بەجێگەی ئەوە دەتوانن نامەیەک بۆ تیلیگرامی ژمارە مۆبایلی (07507158307) بنێرن، بۆ ئەوەی لەزووترین كاتدا لیستەكانی بەشەخۆراكیان بەدەست بگات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بریكارەكانی بنكەكانی (201، 202، 203) لە سەنتەری هەولێر ئاگادار كرانەوە، بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراک و پێدانی پارەی لیستی بریكاری، ئەوەش لەبەرامبەر ڕادەستكردنی سەبەتەی وەجبەی هەشتەمی ساڵی ڕابردوو، بەڵام هێشتا بنكەكانی دیكە لە 204 تاوەكو 211، لە وەرگرتنی وەجبەی هەشتەمی بەشەخۆراک ئاگادار نەكراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ