کریستیانەکانی کوردستان هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پۆستەری هەڵەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کریستیانەکانی قەزای عەنکاوە لە هەولێر، هەڵمەتێکی کۆمەک و هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناونیشانی "کەزی عەنکاوە" ڕادەگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا بە سەدان هەزار هاونیشتمانی کورد ئاوارە بوون، لە دۆخێکی خراپ ژیان بەسەر دەبەن و پێویستیان بە خۆراک و پێداویستی پزیشکییە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عەنکاوە ڕایانگەیاند؛ "کەمپەینەکە لە سۆنگەی هەستی نيشتيمانى و برایەتی و خۆشەویستی و گەیاندنی پەیامی کریستیانەکانە، تێیدا کۆمەک و هاوکاری کۆدەکرێتەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە خوشک و برایانی ئازیزمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، جەخت لەوەش دەکەنەوە، عەنکاوە لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا بە هەڵوێستە مرۆییەکانی خەڵکەکەی و دانیشتووانەکەی ناسراوە".
ئاماژە بەوەش دەکەن؛ کەمپەین و بەخشینەکە هێمای خۆشەویستی و پردی ئومێدە بۆ لێقەوماوان، ئەو پێداویستییانەی کە داوا کراوە بۆ بەخشین، بریتین لە؛ خۆراک، جلوبەرگ، پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوماڵ، بەتانی، ڕاخەر و فەرش، پێداویستیی منداڵان، کۆمەکی دارایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپەینەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی دووشەممە 26-1-2026 تاوەکو ڕۆژی 2-2-2026 ، ڕۆژانە لە کاتژمێر 3ـی دوانیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 8ـی شەو پێشوازی لە وەرگرتنی هاوکارییەکان دەکرێت لەو ناوەندانە:
٠ کۆمەڵەی کشتوکاڵیی مار عودا – عەنکاوەی کۆن.
٠ یانەی لاوانی عەنکاوەی کۆمەڵایەتی – بەرامبەر بنکەی تەندروستی شەهید حەبیب مالح.
٠ کۆڕبەندی خانەنشینانی خێزانی – گەڕەکی ئاشتی / شلاما.
٠ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری مەندائی – گەڕەکی 108 بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش.
٠ ناوەندی وەرگرتنی کۆمەکی دارایی (نەختینە)، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی مامۆستایانی خێزانی – تەلارەکەی بەرامبەر کەنیسەی مار یوسفە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کردە سەر کۆبانێ؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: ڕزگاركردنی كۆبانی سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کردە سەر کۆبانێ؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: ڕزگاركردنی كۆبانی سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەولێر بریكارەكانی خۆراک ئاگادار دەكاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراك: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە






