سەرۆک بارزانی: ڕزگاركردنی كۆبانی سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: ڕزگاركردنی كۆبانی سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو

سەرۆک بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە 11ـەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆرستان لە كۆبانی ڕایدەگەیێنێت، ئەو سەركەوتنە؛ سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ، 11 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تێكشاندنی تیرۆرستانی داعش لە كۆبانی و ڕزگاركردنی شارەكە، پێشمەرگەی كوردستان بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی هاونیشتمانیان لە ڕۆژئاوا، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی وەك هێزی پشتیوانی و بە چەكی قورسەوە ڕێگەی سەدان كیلۆمەتریان بڕی و شارەكەیان لە تیرۆرستانی داعش پاككردەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: لە یازدەمین ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانیدا، سەرۆک بارزانی لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی 'ئێكس' پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، "لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانیدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد".

سەرۆک بارزانی دووپاتیشی دەكاتەوە، "ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر  تیرۆر و تاریكیدا."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵڕۆژی ڕزگاركردنی كۆبانی لەدەستی تیرۆرستان لەكاتێكدایە، ئەو ناوچەیە جارێكی دیكە كەوتووەتە بەر مەترسی هێرش و پەلاماری هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا، دانیشتووانی شارەكە لەژێر گەمارۆدان و گوزەرانیان لە دۆخێكی سەخت و ناهەمواردایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ