بانكی ناوەندیی عێراق بانكە ئەهلییەكانی بە زیاتر لە 34 ملیار سزا داوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانكی ناوەندیی عێراق بانكە ئەهلییەكانی بە زیاتر لە 34 ملیار سزا داوە

وێبەی بەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق

ئاڤا نیوز

لەماوەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بانكی ناوەندیی عێراق، بە زیاتر لە 34 ملیار دینار سزا و پێبژاردنی بەسەر بانكە ئەهلییەكان و دامەزراوە داراییەكاندا سەپاندووە.

وێنە گەورەكە: بانكی ناوەندیی عێراق بە پشتبەستن بە بنەمای شەفافییەت و ڕۆڵی سەرپەرشتیاری چاودێریکردن که‌ بەسەر بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکاندا هه‌یه‌تی، سزای دارایی و كارگێڕی بەسەر بانكەكان و دامەزراوە كەمتەرخەمەكان دەسەپێنێت، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوون لە پابەندبوون و چوونه ‌ژێرباری گوێڕایه‌ڵی یاسا و ڕێنمایی و مەرجەکانی ڕێکخستنی کارەکانیان بە مەبەستی بونیادنانی کەرتێکی بانکیی تۆکمە و سەقامگیر.

زانیاریی زیاتر: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، به‌پێی خشتەیەک کۆی گشتیی بڕی پێبژاردن و سزا داراییەکان و ژمارەی سزا کارگێڕییەکانی خستووەتە ڕوو كە لە وەرزی چوارەمی چاودێریكردندا ئاراستە‌ی بانکەکان و دامه‌زراوه‌ داراییە نابانکییەکانی كردووە.

وردەكاری وەرزی چوارەمی سزا داراییەكان بەمشێوەیە؛ 

لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو؛ شەش سزای كارگێڕی بە بڕی نۆ ملیار و 664 ملیۆن و 645 هەزار دینار بەسەر بانكەكان و دامەزراوە بانكییەكان سەپاندووە.

لە مانگی 11ـدا؛ سێ سزای كارگێڕی بە بڕی پێنج ملیار و 988 ملیۆن و 425 هەزار دینار بەسەر بانكەكان سەپاندووە.

لە مانگی 12ـدا؛ 13 سزای كارگێڕی بە بڕی 18 ملیار و 763 ملیۆن و 429 هەزار دینار بەسەر بانك و دامەزراوە داراییە بانكییەكاندا سەپاندووە.

كۆی گشتیی سزاكان دەكاتە 34 ملیار و 416 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ