زانکۆی سەڵاحەدین کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین هەڵمەتێکی چوار ڕۆژەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی ماددیی و خۆراک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای ڕاگەیاند: کەمپەینەکە بەسەرپەرشتیی سەرۆکی زانکۆ و بە هەماهەنگیی ڕێکخراوەکانی قوتابییان و لاوان دەستیپێکردووە؛ لە هەموو کۆلێژ و بەشە زانستییەکان، سندوقی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان دانراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کەمپەینە نیشتمانییە لە ئەمڕۆ دووشەممە 26-01-2026ـەوە دەستیپێکردووە و هەموو 17 کۆلێژ و 90 بەشە ئەکادیمییەکەی زانکۆ دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابییان، مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن لەرێگەی بەخشینی پارە، خۆراک و جلوبەرگ بەشدار بن لەم ئەرکە مرۆییەدا. هەڵمەتەکە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 29-01-2026 بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی کۆکردنەوەی زۆرترین کۆمەکە بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی شەڕ و گەمارۆوە ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بۆردوومانی کۆبانێی کرد؛ پێنج کەس شەهید بوون





