وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن

شەیری بکە لە:
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن

وێنەی سەرۆک بارزانی و ناوەندی ئەنیستیتیوتی کورد لە پاریس

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان باڵەخانەیەکی تایبەت بۆ ئەنیستیتیوتی کورد لە پاریس دابین دەکەن، کە چەندین ساڵە وەک ناوەندێکی سەرەکیی داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد لە ئەوروپا کار دەکات.

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی بڕیاریانداوە بە هەماهەنگیی دەستەی وەبەرهێنان، باڵەخانەیەکی تایبەت بۆ ئەنیستیتیوتی کورد لە پاریس دابین بکەن؛ دواتر ناوی وەبەرهێنەرەکان لە تابلۆیەکی سەر دیواری باڵەخانەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێت."

زانیاریی زیاتر:  ئەم پڕۆژەیە کۆتایی بە کێشەی نەبوونی باڵەخانەی تایبەت دەهێنێت کە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی ئەم ئەنیستیتیوتە بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 1983ـەوە دامەزراوە و وەک سەکۆیەکی بەهێز بۆ ناساندنی مێژوو و کولتووری هەر چوار پارچەی کوردستان کار دەکات.

باکگراوند: ئەنیستیتیوتی کورد لە پاریس دامەزراوەیەکی کولتووریی سەربەخۆیە و لە ساڵی 1983 دامەزراوە. لە ساڵی 1993ـەوە بە بڕیاری حکومەتی فەرەنسا وەک دامەزراوەیەکی "سوودبەخش بۆ بەرژەوەندیی گشتیی" ناسێنراوە. هەیکەلی کارگێڕییەکەی لە 12 کەس پێکدێت کە تێیدا نوێنەری وەزارەتەکانی (ڕۆشنبیریی، پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتیی و ناوخۆ)ـی فەرەنسا بەشدارن، ئەمەش بایەخی ئەم ناوەندە لە ئاستی فەرمیی دەوڵەتی فەرەنسادا نیشان دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ