
ئاڵای ئێران و عێراق لەسەر سنوور
ئاڤا نیوز
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێز لە بڕیاری عێراقییەکان بۆ دیاریکردنی حوکمڕانی دەگرێت و هێزەکانیشیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دیاریکردنی شێوازی حوکمڕانی و هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران تەنیا مافی گەلی عێراقە؛ بەپێچەوانەی ئەمریکاوە ئێمە ڕێز لە ئیرادەی عێراقییەکان دەگرین و متمانەمان بە بڕیارەکانی بەغدا هەیە، بەڵام نیگەرانین لایەنە دەرەکییەکان بارگرانیی نوێ بۆ ناوچەکە دروست بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: تاران بە وردیی چاودێریی پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران زیندانیی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق دەکات و هۆشداریی دەدات کە نابێت دەستێوەردانی دەرەکیی ببێتە هۆی دروستکردنی بۆشایی ئەمنیی نوێ لە ناوچەکەدا؛ بەقائی جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی هەردوو گەلی ئێرانیی و عێراقیی لە شەڕی تێرۆردا تێکەڵ بووە و ئەمە بنەمایەکی بەهێزە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان و ڕێگە نادرێت هیچ بابەتێک زیان بەم هاوبەشییە بگەیەنێت.
٠ هاوکات لە وەڵامی هەڕەشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی ترەمپ، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانیان لە "ئەوپەڕی ئامادەباشیدان" بۆ تێپەڕاندنی هەر مەترسییەک و وەڵامدانەوەی هەر جووڵەیەکی دوژمنکارانە کە ئاسایشی خاکی ئێران و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە ترسی دروستبوونی شەڕ ناوچەی ئارام لە سنووری ئێران دروست دەکات





