سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران

شەیری بکە لە:
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران

دیمەنی بەردەم باڵەخانەی پزیشکی دادی هەولێر

ئاڤا نیوز

لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، سێ ئەندامی یەک خێزان بە شێوەیەکی توندوتیژانە کوژران و تاوەکو ئێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون.

زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا لە بەردەم پزیشکی دادی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە سێ ئەندامی یەک خێزان کە پێکهاتوون لە باوک و دایک و کوڕێکیان لە گەڕەکی شۆڕش نزیک شەقامی سوورچیان، لە ڕووداوێکی توندوتیژدا بە چەقۆ کوژراون، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش ڕووداوەکە ئاشکرا بووە.

هیشام سەعید گوتی؛ تەرمی ئەو سێ کەسە لە ماڵەکەی خۆیان لەلایەن کوڕێکی دیکەیانەوە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و دواتر پۆلیسی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

کوژراوەکان ناویان، عەبدولڕەحمان عوسمان و هاوسەرەکەی ناوی زەینەبە و کوڕەکەشیان ناوی دلۆڤان عەبدولڕەحمانەی تەمەن سی ساڵە، ئێستا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەولێرە بۆ ئەوەی ڕێککاری توێکارییان بۆ تەواو بکرێت و دواتر ڕادەستی کەسوکاری بکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیس تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی ئەم تاوانە توندوتیژەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی کامێراکانی چاودێریی و گوتەی شایەتحاڵەکانەوە ناسنامەی بکوژەکان دیاری بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ