وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی سەرپێچی لە بەکارهێنانی کارەبا دەکەن ڕووبەڕووی سزای دارایی قورس دەبنەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی سەرپێچی لە بەکارهێنانی کارەبا دەکەن ڕووبەڕووی سزای دارایی قورس دەبنەوە

دیمەنی گەڕەکێکی هەولێر و لۆگۆی وەزارەتی کارەبا

ئاڤا نیوز


سەرپێچیکردنی کارەبا لە لایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە فشاری خستووەتە سەر دابەشکردنی کارەبا و وەزارەتی کارەبا هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ نەهێشتنی سەرپێچیکردن و ڕاکێشانی کارەبای نایاسایی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا دەستپێکردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیینێت: بەکارهێنانی کارەبا بەبێ ئەوەی هاوبەش هەژماری کارەبای هەبێت یان نەدانی پارەی پسوولەکان لە کاتی خۆیدا، دەبێتە هۆی ئەوەی سەرپێچیکاران پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەن کە نەیان داوە، ڕووبەڕوویی سزای دارایی توند دەبنەوە.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی هۆشدارییەکەی وەزارەتی کارەبا، ڕاکێشانی هێڵ لە تۆڕی کارەبای گشتی بە نایاسایی یان دەستکاریکردنی پێوەرەکانی کارەبا بە سەرپێچیکردن هەژمار دەکرێت. هەر هاوبەشێکی ماڵان سەرپێچی بکات چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێت، سزاکە بەرزتر دەبێتەوە بۆ هاوبەشانی بازرگانی بۆ 50 ملیۆن دینار.


تەواوی ڕگەیێنراوەکەی وەزارەتی کارەبا

ڕاکێشانی هێڵ لە تۆڕی کارەبای گشتی بە نایاسایی یان دەستکاریکردنی پێوەرەکانی کارەبا بە سەرپێچیکردن هەژمار دەکرێت. هەر هاوبەشێکی ماڵان سەرپێچی بکات چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێت، سزاکە بەرزتر دەبێتەوە بۆ هاوبەشانی بازرگانی بۆ 50 ملیۆن دینار، هەروەها دەبێت پارەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بدەن کە بە نایاسایی بەکاریان هێناوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن و لەوانەیە دووچاری پچڕانی هەمیشەیی کارەبا ببنەوە.

لە کاتی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، سەرپێچیکردن فشارێکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕی کارەبا، کاریگەرییەکی خراپی لەسەر دابەشکردن بە شێوەی دادپەروەرانە کردووە. بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە مانگی حوزەیرانی 2025 ڕاگەیەندران، وەزارەتی کارەبا ڕێوشوێنی توند بەرامبەر هەر ساختەکاریێک لە تۆڕی کارەبادا دەگرێتەبەر.

هەرچەندە پڕۆژەی ڕووناکی لە بەرەوپێشچوونێکی زۆر باشدایە و کارەبای 24-کاتژمێری بە زیاتر لە 70% هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بەڵام بەکارهێنانی نایاسایی و نەدانی پارەی پسوولەکان فشارییان لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دروستکردووە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابینکردنی کارەبا دروستکردووە.

ئەم ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانییە و دڵنیابوونەوەیە لەوەی کارەبای 24کاتژمێری لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: