حکومەتی سوریا دەیەوێت دووبەرەکی زیاتر بخاتە نێوان شەڕڤانە عەرەب و کوردەکانی "هەسەدە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

چەکدارێکی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا داوای ناسنامە لە شۆفێرێک دەکات.
ئاڤا نیوز
سەدان چەکداری عەرەب کە پێشتر لە نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دا شەڕڤان بوون پەیوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای سوریا کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی ناوخۆی سووریا دوو ناوەندی تایبەتی لە پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەققە کردووەتەوە بۆ گرتنەخۆی ئەو چەکدارانە.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا دەرگای پەیوەندیکردنی بۆ ئەو شەڕڤانە عەرەبانە کردووەتەوە، کە دەیانەوێت لە "هەسەدە" جیاببنەوە و بچنە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی سووریا، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیی بە هۆز و عەشیرەتە عەرەبەکان کراوە بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر و فشاری زیاتر لەسەر شەڕڤانەکان بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆ دووشەممە 26-1-2026 ـەوە، دوو ناوەندی تایبەت دەکرێتەوە، یەکەمیان لە باڵەخانەی فەرماندەیی ئاسایشی پارێزگای دێرەزوور و ئەوی دیکەشیان لە باڵەخانەی پێشووی یەکێتیی کرێکارانی سووریا لە ڕەققە. ئەرکی ئەم ناوەندانە پێشوازیکردن و ڕێکخستنەوەی بارودۆخی ئەو کەسانەیە کە لە هەسەدە جیادەبنەوە، بەو مەرجەی تەواوی ئەو چەک، تەقەمەنی و بەڵگەنامانەی لایانە، ڕادەستی ناوەندەکانی بکەنەوە.
زانیاری زیاتر: لەم چوارچێوەیەدا، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، فەرمانی دامەزراندنی دوو بەڕێوەبەرایەتیی سەربازی و کۆکردنەوەی هێزی لە هەردوو پارێزگای ڕەققە و دێرەزوور دەرکردووە، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سووریاش هۆشداریی داوە کە هەر کەسێک ئەم دەرفەتە لەدەست بدات و چەک و کەلوپەلە سەربازییەکان ڕادەست نەکات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاودێران پێیان وایە ئەم سەنگەرگۆڕینەی شەڕڤانە عەرەبەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەڵگەڕانەوەی بەشێک لە هۆزە عەرەبەکانی ئەو ناوچانەی کە پێشتر بە خوێنی سەدان ڕۆڵەی کورد لە چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
عێراق هۆشداری دەداتە ڕووسیا لەسەر ناونووسینی گەنجان بۆ بەرەی شەڕ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
عێراق هۆشداری دەداتە ڕووسیا لەسەر ناونووسینی گەنجان بۆ بەرەی شەڕ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگریی عێراق: ژمارەی چەکدارانی داعش لە سووریا گەیشتووەتە 10 هەزار کەس





