وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ، گرافیک ئاڤا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چۆنیەتیی کۆکردنەوە و گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و داوا دەکات هاوکارییەکان تەنیا لە ڕێگەی لایەنە فەرمییەکانەوە بن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 22-1- 2026، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوکاریی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاسپێردران، هەڵمەتێکی گەورە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. لە ئێستاشدا پرۆسەی گەیاندنی شتومەکە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی سەلامەت لە ڕووی لۆجستی و ئیدارییەوە دەستیپێکردووە."


٠ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەرکی کۆکردنەوە، ڕێکخستن، پۆلێنکردن و گواستنەوەی کەلوپەلەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەستۆ دەگرن. وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خێرخوازان دەکات بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بەپێی ئەو میکانیزمە فەرمییەی دیاریکراوە.


٠ وەزارەتی ناوخۆ، هۆشداری دەدات هیچ کەس و لایەنێک لە خۆیەوە کەلوپەل وکۆمەک نەباتە سنوور لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ئامادەکاری و ڕەزامەندیی پێشوەختە هەیە. داوا دەکرێت هاووڵاتییان بۆ هەر کۆمەکێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران بکەن تاوەکو هاوکارییەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بگاتە دەستی لێقەوماوان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: