هەسەدە: سوپای سووریا هێرش دەکاتە سەر گوندەوارەکانی حەسەکە و لە کۆبانێش بۆردوومان بەردەوامە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: سوپای سووریا هێرش دەکاتە سەر گوندەوارەکانی حەسەکە و لە کۆبانێش بۆردوومان بەردەوامە

دیمەنی هێرشکردنە سەر حەسەکە لەلایەن سوپای سووریا (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەوارەکانی حەسەکە و کۆبانی تووندتر کردووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 20 جار ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە گوندی "خەراب عەشک"ـی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی، بەهۆی بۆردومانی گرووپە چەکدارەکانەوە، کۆمەڵکوژییەک بەرامبەر خێزانی "بۆزان" ئەنجامدرا، کە تێیدا 5 کەس شەهید بوون و 5ـی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێرشەکان بۆ سەر گوندی جەلەبییە بە هەمان شێوە بەردەوامییان هەیە.


هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لە باشووری حەسەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە دیمەشق گوندی "مەیلەبییە"یان کردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی 3 هاووڵاتیی مەدەنی. هەروەها لە گوندی "سەفا"ـی باشووری چل ئاغا پێکدادانی تووند بەردەوامە.


زانیاریی زیاتر: هەسەدە ڕایدەگەیێنێت کە ئەوان پابەندی پاراستنی مەدەنییەکانن، بەڵام بەردەوامیی ئەم پێشێلکارییانە و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ڕێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەم دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ