
بەوێنە؛ دروستبوونی گرژیی لە خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ کوردنی ڕۆژئاوا لە تورکیا
ئاڤا نیوز
پێکدادان لەنێوان پۆلیسی تورکیا و خۆپیشاندەرانی پاڵپشت لە کوردانی ڕۆژئاوا لە ئیستانبووڵ ڕوویدا.
زانیاریی زیاتر: لە شاری ئیستانبووڵی تورکیا، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانیی لە کوردانی باکووری سووریا لە 24-01-2026 ئەنجامدرا، کە تێیدا گرژیی و پێکدادانی توند لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشداربووان ڕوویدا و پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەر هێزی بەکارهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ناڕەزایەتییانە لەکاتێکدان کە دۆخی مرۆیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە تەواویی تێکچووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 22ـی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، تەنها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 134,000 کەس لەو ناوچانە ئاوارە بوون.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ









